ژن و مێرده باشه‌كه جیهانیان خه‌ڵه‌تاند
وێستگه نیوز –
جیری و ریتا ئه‌لتێر ژن و مێردێك بوون كه په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی چوار ده‌وریان هه‌بوو و له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆی ئه‌مریكا ژیانێكی ئارامیان به‌سه‌ر برد، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك دوای كۆچی دواییان نهێنییه‌كی گه‌وره ئاشكرابوو كه ره‌نگه كۆتایی به ناوبانگیان له كۆمه‌ڵگه‌دا بهێنێت.
له ماوه‌كانی رابردوودا پۆلیس له ژووی نووستنی ئه‌و ژن و مێرده‌دا تابلۆیه‌كی نیگاركێشی هۆڵه‌ندی فیلیم دی كونینگی دۆزییه‌وه كه به‌هاكه‌ی به 160 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئه‌و تابلۆیه زیاتر له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مۆزه‌خانه‌ی زانكۆی ئه‌ریزۆنا بۆ هونه‌ره‌كان دزرا و پۆلیس نه‌یتوانی بیدۆزێته‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی تابلۆكه له ماڵی ئه‌لتێر چه‌ندین پرسیاری وروژاند سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ئه‌و ژن و مێرده باشه له سه‌ده‌ی رابردوودا یه‌كێك له دزییه گه‌وره‌كانی تابلۆ هونه‌رییه‌كانیان ئه‌نجام داوه.
له ماوه‌كانی دواییدا مۆزه‌خانه‌ی زانكۆی ئه‌ریزۆنا زانیارییه‌كی سه‌یری ئاشكرا كرد كه په‌یوه‌ندی به‌و دوو هاوسه‌ره‌وه هه‌یه و به‌رپرسان جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه به‌یانی رۆژی دزییه‌كه ته‌نها جیری و ریتا له‌ناو مۆزه‌خانه‌كه بوون و كه‌سی تری لێ نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه تا كۆچی دوایی جیری له 2011دا و ریتا له ساڵی رابردوو هیچ گومانێك له‌و دوو هاوسه‌ره نه‌كراوه، نه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه نه له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیانه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆرباشیان له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌بووه و ناوبانگیان به باشی ده‌ركردبوو.
تا ئێستا دۆسیه‌ی دزینی ئه‌و تابلۆیه كراوه‌یه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هێشتا به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ئیدانه‌یان نه‌كردوون، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، چۆن ئه‌و دوو هاوسه‌ره ساده‌یه به درێژایی ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌مووانیان خه‌ڵه‌تاندووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:10:14:04/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 54698
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت