به‌ڤیدیۆ...كچه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی ده‌ستڕێژی گولـلـه بۆ سه‌مای كیكی زیاد ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌مای kiki كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌وه و مشتومڕی ناوه‌ته‌وه، گه‌یشته ریزه‌كانی سوپای ئیسرائیل و كچه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی ده‌ستڕێژی گولـلـه بۆ سه‌ماكه زیاد ده‌كات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كچه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌مای kiki ده‌كات و له كاتی سه‌ماكركردنه‌كه‌یدا به چه‌كه‌كه‌ی ده‌ستڕێژی گولـلـه ده‌كات.
چیرۆكی سه‌مای kiki له پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه‌ی The Shiggy Showه‌وه ده‌ستپێكرد كه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیی In My Feelingsی گۆرانیبێژێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی دریك سه‌مای كرد.
له‌وه‌وه خه‌ڵكی كه‌وتنه لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌مایه به‌جۆرێك له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ڕوات و ئه‌وانیش له ته‌نیشتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
لاساییكردنه‌وه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا، هه‌ندێك له ئۆتۆمبیله‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌ماكه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون و توشی روداو بوون.
PM:08:28:01/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 52014
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت