به ئاوی پیسی ئاوه‌ڕۆ سزدا دران
وێستگه نیوزـ
كچ و كوڕێك له ئیندۆنیسیا چه‌ندین سه‌تڵه ئاوی پیسی ئاوه‌ڕۆیان به‌سه‌ردا کرا، ئه‌وه‌ش دوای تۆمه‌تباركردنیان به له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری سێکسیان کردوە.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی لانگسا-ی سه‌ربه شاری ئاسی رویداوه كه تیایدا شه‌ریعه‌تی ئیسلام په‌یڕه‌و ده‌كرێت و رێگه به سێكسی پێش هاوسه‌رگیری نادات.
ئیندۆنیسیا گه‌وره‌ترینی جیهانه كه زۆرترین موسڵمانی تێدایه، هه‌ربۆیه كچ و كوڕه‌كه به تاوانی شكاندنی یاسا ئایینیه‌كان سزا دراون.
PM:06:30:01/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 37991
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت