رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. له‌ ماوه‌ی مانگی ته‌مموزدا 65 هاوڵاتی كورد ده‌ستبه‌سه‌ركراون


وێستگه‌ نیوز ـ
لەماوەی مانگی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و كۆی مانگه‌كه‌ش 65 كه‌س بووه‌.


به‌پێی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی ته‌مموزدا، لانیکەم 65 هاوڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی راپۆرتەكه‌، لەو ماوەیەدا، 20 هاوڵاتی خەڵکی پارێزگای سنە، 16 هاوڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، 12 هاوڵاتی لە پارێزگای کرماشان، دوو هاوڵاتی لە پارێزگای ئیلام، دوو هاوڵاتی لەپارێزگای خوراسانی رەزەوی، هاوڵاتییەک لە پارێزگای لوڕستان و 12 شوان و مەرداری باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: 29 کەس لەو هاوڵاتیانە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، 16 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، سێ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری و کۆڵبەری و پێنج کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

هەروه‌ها 12 کەسیشیان شوان و مەڕداری خەڵکی باکوور و باشووری کوردستان بوون.

هەروەها شه‌ش کەس لەوانەی کە دەستبەسەر کراون ژن و دوانیشیان منداڵ بوون.

هــ. ر

 


AM:08:48:01/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو