باوكه تلیاكخۆره‌كه‌یان كوشت
ماریا و خوشکەکانی
وێستگه نیوزـ
روداوه‌كه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا رویداوه و تیایدا 3 كچی گه‌نج باوكه تلیاكخۆره‌كه‌یان كوشت كه چه‌ند ساڵیكه مافیائاسا رەفتاری دڕندانەی لەگەڵ کردون و ده‌شوترێت كه ئه‌و باوكه گێچه‌ڵی سێكسیی بە کچەکانی کردوە.
كریستینا و ئه‌نجێلینا و ماریا، ته‌مه‌نیان 19 و 18 و 17 ساڵه و به هه‌رسكێكیان میخائیل خاشاتوریان-ی باوكیان كوشت كه ته‌مه‌نی 57 ساڵ بووه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه باوكی ئه‌و سێ كچه هیچ كارێكی نه‌كردوه و ئالوده‌ی خواردنی هیرۆین و مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه، هه‌میشه له كچه‌كانیشی ئاڵاوه و لێی داون و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردون و ئه‌مه‌ش جارێك و دوو جار و سێ جار نه‌بوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ده‌وترێت هه‌میشه ئه‌و باوكه دڕنده‌یه گێچه‌ڵی سێكسیی به كچه‌كانی كردوه.
دایكی كچه‌كانیش له‌به‌ر هه‌مان ئازار و ناڕه‌حه‌تی كچه‌كانی به‌جێهێشتووه و له‌ده‌ستی رایكردوه، براكه‌شیان كه خوێندكاری زانكۆی مۆسكۆیه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌ركراوه.
به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئه‌و حاڵه ناله‌باره‌یان، جارێكیان باوكیان به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌هۆش خۆی چووه، كچه‌كانیش فرسه‌تیان لێ هێناوه و به‌ر چه‌قۆیان داوه و تا توانیویانه چه‌قۆیان لێداوه، باوكیان توانی له ده‌ستیان رابكات، به‌ڵام به‌هۆی خوێنبه‌ربونی زۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
دواتر ماریا-ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و بچوكی هه‌رسێ خوشكه‌كه په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردوه و له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ئاگاداری كردونه‌ته‌وه، پۆلیس باوكی كچه‌كانی دۆزییه‌وه كه شوێنه‌وار چه‌قۆ به جه‌سته و ملییه‌وه بووه.
PM:05:27:31/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 19352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت