ئه‌مشه‌و هه‌ساره سووره‌كه له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 31ی ته‌مموزی 2018، دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی ناوازه ده‌بینرێت و هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به ئه‌ندازه‌یه‌ك له هه‌ساره‌ی زه‌وی نزیكده‌بێته‌وه كه زاناكان له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو نه‌یانتوانیووه تۆماری بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له كاتژمێر 11ی به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له دووری 57.59 ملیۆن كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه ده‌جووڵێته‌وه، به‌وه‌ش له پاش ساڵی 2003 تا ئێستا هه‌ساره سووره‌كه و هه‌ساره‌ی زه‌وی وه‌ك ئه‌مڕۆ له یه‌كتری نزیكنه‌بوونه‌ته‌وه.
زانایان ده‌ڵێن: "نزیكترین ماوه‌ی نێوان مه‌ریخ و زه‌وی پێش 60 ساڵ تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته نزیكترین ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ساره‌كه و تا ئه‌یلوولی ساڵی 2035 جاریكی دیكه هێنده له یه‌كتری نزیكنابنهوه".
له رۆژی 27ی ته‌مووزدا كاتێك زه‌وی به‌نێوان مانگ و خۆردا تێپه‌ڕی، مه‌ریخ هاته ناوچه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر زه‌وی وه‌ستایه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته بوو كه درێژترین مانگگیرانی سه‌ده روویدا و نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێر درێژه‌یكێشا.
زاناكان ده‌ڵێن: "ئێستا گه‌رده‌لوولێكی خۆڵینی به‌هێز به‌ته‌وای رووی هه‌ساره‌كه‌ی داپۆشیوه و له رێگه‌ی تێلسكۆپهكانهوه ده‌ركه‌وتووه كه كه‌شوهه‌وای مه‌ریخ زۆر خۆڵاوی و ته‌مومژاوییه".
هــ. ر
PM:02:19:31/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 44088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت