كچه سه‌ماكاره سعودیه‌كه‌ی سه‌مای kiki ده‌ستگیركرا
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌و كچه‌ی ده‌ستگیركرد كه سه‌مای kikiی ده‌كرد و گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی خۆشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبوه‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و پۆلیسی عه‌ره‌بستانی سعودیش ئه‌و كاره‌ی به سه‌رپێچی لە یاسا و رێسا گشتییەکانی وڵات له‌قه‌ڵه‌مداوه و كچه‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه.
چیرۆكی سه‌مای kiki له پێشكه‌شكارێكی به‌رنامه‌ی The Shiggy Showه‌وه ده‌ستپێكرد كه له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانیی In My Feelingsی گۆرانیبێژێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی دریك سه‌مای كرد.
له‌وه‌وه خه‌ڵكی كه‌وتنه لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌مایه به‌جۆرێك له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان دێنه ده‌ره‌وه و ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ڕوات و ئه‌وانیش له ته‌نیشتیه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن.
لاساییكردنه‌وه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا، هه‌ندێك له ئۆتۆمبیله‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه و سه‌ماكه‌یان ئه‌نجامداوه، هه‌ندێكیش سه‌ركه‌وتو نه‌بون و توشی روداو بوون.
دوای گه‌یشتنی لاساییه‌كه‌ش بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب، میسر و ئیمارات بڕیاریاندا رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بگرنه به‌ر كه ئه‌و ره‌فتار دوباره بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر رێگریكردن له دروستبونی روداوی هاتوچۆ.
PM:11:58:28/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 53506
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت