بۆیه‌كه‌مجار دیارده‌ی قوتدانی هه‌ساره‌یه‌ك تۆمار كرا
وێستگه نیوزـ
تەلەسکۆپی چاندرا-ئێکس دیمەنی دیارنەمانی پاشماوەکانی ئەستێرەیەکی تۆمارکردووە دوای ئەوەی خۆی بە ئەستێرەی RW Aur Aی‌دا کێشاوە کە 450 ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە.
ئاژانسی ناسا بڵاویکردەوە: ئەستێرەی RW Aur A لە ساڵی 1937دا دۆزرایەوە لەو کاتەوە تا ئێستا بووەتە جێگەی بایەخی ئەستێرەناسان، ئه‌وه‌ش بەهۆی گۆڕان لە رووناکییەکەیدا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه زانایان بۆ یەکەمجار بتوانن بە شێوەیەکی بەرجەستە کەمبوونەوەی رووناکی ئەستێرەکە دەستنیشان بکەن.
هانس مۆریستز گوێنتەر کە لە پەیمانگەی تەکنەلۆجیی ماساچوستس سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی کردووە، وتی: "هاوشێوەکان لە کۆمپیوتەرەکەدا ئەوەیان نیشاندەدا کە هەسارەکان توانای ئەوەیان هەیە ئەستێرەی دیكه له‌ناو ببنه یان قوتی بده‌ن.
AM:08:54:20/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت