هه‌په‌گه‌: له‌ بارزان وچه‌لێ 14 سه‌ربازی توركیا كوژران


وێستگه‌ نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل "هه‌په‌گه‌" رایگه‌یاند كه‌ له‌ئه‌نجامی چالاكی گه‌ریلاكان له‌ هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان وچه‌لێ-ی باكووری كوردستان 14 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئه‌مڕۆ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل "هه‌په‌گه‌" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ له‌ هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان 5 سه‌رباز و له‌ ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جوله‌مێرگ 9 سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ چالاكی گه‌ریلادا كوژران.

هه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت: "گه‌ریلاكانمان له‌ هه‌ڵمه‌تی  شۆڕشگێڕانه‌ی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا چه‌ند چالاكییه‌كیان له‌دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدا".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "رۆژی 18ی ته‌مووز/27ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانی له‌ گردی خوه‌دێی ده‌ڤه‌ری بارزان چالاكییه‌ك له‌دژی سوپای توركیا ئه‌نجامدرا و له‌و چالاكییه‌دا 5 سه‌ربای سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار له‌ ١٧ی ته‌موز/٢٦ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ له‌ ده‌وروبه‌ریی چه‌لێی سه‌ربه‌ جوله‌مێرگ، له‌دژی سوپای توركیا چالاكییان ئه‌نجامدا كه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێر خستبوویاننه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ و له‌و چالاكییه‌دا 9 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و 3 سه‌ربازی  دیكه‌ برینداربوون".


PM:11:21:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو