مه‌لا به‌ختیار: تا ئێستا پارتی داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری نه‌كردووه
مه‌لا به‌ختیار
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا پارتی له كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كاندا داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی نه‌كردووه، ئاشكراشیكرد كه ته‌نها یه‌ك كه‌س به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ناو یه‌كێتی داوای پۆسته‌كه‌ی كردووه ئه‌ویش محه‌مه‌د سابیره و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیشه‌وه پشتگیری ده‌كرێت.
مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وتی: "تا ئێستا پارتی له كۆبوونه‌وه فه‌رمیه‌كاندا داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی نه‌كردووه و ئێمه‌ش له كۆبوونه‌وه فه‌رمیه‌كاندا باسی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌مان نه‌كردووه و ئه‌و پۆسته‌ش به مافی كورد و یه‌كێتی ده‌زانین".
وتیشی "به یه‌ك پاكێج گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌رێم و عیراق، و به هیچ جۆرێك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پۆست گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین دادگای فیدراڵی دوا بڕیار بدات له‌سه‌ر هه‌ژماركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان و دواتر هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان لێكتێگه‌یشتن دروستبكه‌ین، ئه‌گه‌ریش رێكنه‌كه‌وتین ئه‌وان ئۆپۆزسیۆن ده‌بن و ئێمه‌ش ده‌سه‌ڵات".
مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكرد كه "تا ئێستا له‌لایه‌ن كه‌سه‌وه ته‌كلیفم لێنه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌ناو یه‌كێتیدا به فه‌رمی داوای پۆسته‌كه‌ی كردووه ئه‌ویش محه‌مه‌د سابیره و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیشه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا ده‌نگدانی له‌سه‌ر نه‌كراوه كه ئایا پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت یان نا".
باسی له‌وه‌شكرد كه "یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه له رابردوودا به یه‌ك شاند سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و له ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك له هه‌ردوولا پێكهاتووه، له‌م چه‌ند رۆژه‌شدا پرۆژه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌ش ده‌نوسن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا".
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونیشیكرده‌وه كه "به پارتیمان وتووه كه رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانمان كۆتاییهاتووه و له دوو ساڵی رابردوودا چۆته خانه‌ی مێژووییه‌وه".
له‌به‌شێكی تری به‌رنامه‌كه‌دا ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتی وتی: "حكومه‌ت به‌رپرسه له كێشه‌كانی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان" و ره‌خنه‌ی له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی رابردوو گرت كه نه‌یانتوانیووه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
راشیگه‌یاند كه "هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئێمه‌ی له دۆخی شه‌رمه‌زاربوون له به‌رامبه‌ر پارتی و گۆڕان رزگاركرد، چونكه ئه‌گه‌ر پارتیمان رازیبكردایه به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گۆڕان نیگه‌ران ده‌بوو و ئه‌گه‌ر گۆڕانمان رازیبكردایه به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پارتی نیگه‌ران ده‌بوو، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وكاته بۆچوونێكی تریان هه‌بووه و ده‌یانویست كێشه‌كانی پارتی به شێوه‌ی رێككه‌وتن چاره‌سه‌ربكه‌ن".
PM:11:03:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 123183
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت