یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌سـتخۆشی له توركیا ده‌كات بۆ لابردنی باری نائاسایی
وێستگه نیوز -
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستخۆشی له توركیا كرد بۆ بڕیاری لابردنی یاسای باری نائاسایی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا.
نووسینگه‌ی فێدریكا مۆغێرنی به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا وتی: "لابردنی باری نائاسایی له توركیا هه‌نگاوێكه جێی خۆشحاڵییه".
وتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا ده‌یاننێت به ئاڕاسته‌ی سه‌روه‌ری یاسا و ئازادییه‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان به‌سه‌ر ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه كۆتایی به باری نائاسایی له توركیا هێنرا كه له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15 ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2016 سه‌پێندرابوو.
له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه زیاتر له 75 هه‌زار كه‌س ده‌سـتگیركران و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیش له كاره‌كانیان ده‌ركران، به‌شی زۆریان به تاوانی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌وه بووه كه توركیا پێیوایه له پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌وه بووه.
له ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌وه په‌رله‌مانی توركیا كه‌وتووه‌ته تاووتوێكردنی پـرۆژه بڕیارێك به ئامانجی ڕێگه‌دان به ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان له‌وه‌ی بتوانن فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له كاره‌كانیان ده‌ربكه‌ن و قه‌ده‌غه‌ی گردبوونه‌وه له شه‌ودا بسه‌پێنن و بتوانن خه‌ڵكی بۆ ماوه‌ی 12 رۆژ ده‌سـتگیربكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی هه‌بێت. پـێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پـڕۆژه یاسایه بدرێت.
PM:09:31:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت