به‌وێنه و ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێكی تورك دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی ریشی تاشی
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی تورك كه به‌هۆی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی ریشی هێشتبووه‌وه، دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی، ریشی تاشی.
ئایتوغ ئاتیجی په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسۆن له په‌رله‌مانی توركیا، دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی له وڵاته‌كه‌ی، ریشی تاشی.
دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی له توركیا، ئایتوغ ئاتیجی په‌رله‌مانتار به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری تری حزبه‌كه‌ی چووه سه‌رتاشخانه‌یه‌ك و ریشی تاشی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ماوه‌ی 792 رۆژ ریشی نه‌تاشیبوو و درێژی ریشی زیاتر له 30 سانتیمه‌تر بوو.
ئایتوغ ئاتیجی پێیوابوو كه راگه‌یاندنی باری نائاسیی له وڵاته‌كه‌ی پێویست نییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یان بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتیان قۆستۆته‌وه و ناڕه‌زاییه‌كه‌ی به "درێژترین چالاكی سیاسی له مێژووی په‌رله‌مان" وه‌سف كرد.
دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له ته‌مموزی 2016دا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا باری نائاسایی راگه‌یاند و عه‌بدوڵا گیوله‌ن بانگخوازی ئیسلامی كه له ئه‌مریكا ده‌ژی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌وه بووه.
PM:09:16:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 10484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت