به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرا
باڵەخانەی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا
وێَستگه نیوز ـ
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل به‌به‌های 11 ملیۆن رۆبڵ كه نزیكه‌ی 173 هه‌زار دۆلار ده‌كات، ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ دادگایه‌كی شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا بڕیاری دا به ده‌ستگیركردنی مه‌كسیم كۆكسین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی وردبینی گرێبه‌سته حكومییه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری.
ماریا میخایلۆفا وته‌بێژه‌ی دادگای سافیۆلۆسكی له مۆسكۆ رایگه‌یاند كه دادگا رێوشوێنێكی خۆپارێزی هه‌ڵبژاردووه كه بڕیاری داوه ئه‌و به‌رپرسه تا 17ی ئه‌یلول له زینداندا بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا تۆمه‌تبار كراوه به وه‌رگرتنی به‌رتیلێكی زۆر و له حاڵه‌تی سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كه‌دا سزای زیندانی ده‌درێت بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له‌گه‌ڵ غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی زیاتر له 70 هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك به‌رتیل وه‌ریگرتووه.
سه‌رچاوه: RT
PM:08:42:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2126
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت