عه‌بادی 14 بڕیاری بۆ شاری ناسریه ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق 14 بڕیاری تایبه‌ت به شاری ناسریه "زیقار" ده‌ركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2018، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق 14 بڕیاری ناوبراوی تایبه‌ت به شاری ناسریه ده‌ركرد.
ئه‌مه‌ش بڕیاره‌كانه:
1-ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له پارێزگای زیقار و راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی به دابینكردنی پاره بۆ كه‌رته جیاوازه‌كان.
2-پێدانی پشكی پترۆدۆلار به پارێزگاكه.
3-پێداچوونه‌وه به به‌شه كاره‌بای پارێزگاكه به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان و وه‌زاره‌تی كاره‌با كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی به زووترین كات وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌ڕۆك بۆ شاره‌كه دابینبكرێت.
4-راسپاردنی وه‌زاره‌تی دارایی به‌دابینردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پردی نه‌سر (ناسریه- به‌غدا) و رێگای فه‌جر –ئال بدیر و رێگای سه‌ماوه- ناسریه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردی كۆنكرێتی ناسریه.
5-كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ی فه‌وجه مه‌ده‌نییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگای زیقار و راسپاردنی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاره به‌جۆرێك ئاسایشی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی پارێزراوبن.
6-ده‌سبه‌جێ كار بۆ ته‌واوكردنی ئاوی ئیسڵاح بكرێت و كێشه‌كانی ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێن.
7-وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان پلانێكی ورد ئاماده‌بكات بۆ دووباره خستنه‌وه‌كاری كارگه له‌كاركه‌وتووه‌كانی شاره‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شاری پیشه‌سازی له ناسریه كه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار ده‌ڕه‌خسێنێت.
8-دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆژه‌ی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له ناسریه و شه‌تره و پرۆژه‌ی ئاوی ناسریه ژماره 1 و وێستگه‌كانی پاڵاوتن.
9-دابینكردنی بودجه‌یه‌كی گونجاو بۆ فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی تا بتوانن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی سه‌ره‌تایی دابین بكه‌ن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ته‌واوكردنی نه‌خۆشخانه‌ی توركی و نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ورا له شه‌تره.
10- له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پارێزگاری زیقار ئه‌ندامانی خانه‌ی قه‌یران دیاریبكات بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر به شانه‌ی كێشه‌ی خزمه‌تگواری و ئه‌منی كه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی پارێزگا بۆ گه‌یاندنی پێداویستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
11-لێكۆڵینه‌وه له دواخستنی دانه‌وه‌ی قه‌رزی جوتیاران بۆ ماوه‌ی دووساڵ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌هۆی بارودۆخی كه‌ش و هه‌واوه زیانیان پێگه‌یشتووه و لێخۆشبوو‌ن له سووی سه‌ر ئه‌و قه‌رزانه.
12-یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی یاریگای ئۆلۆمپی له ناسریه.
13-زه‌مانه‌تكردنی پشكی ئاوی شاره‌كه له رووباره‌كانی دیجله و فوڕات.
14-كۆمه‌ككردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كاره‌كانیان به‌باشی ئه‌نجامداوه بۆ دروستكردنی قوتابخانه.
ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ك وه‌ڵامێكه بۆ داواكاری خۆپیشانده‌رانی شاری زیقار كه ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه ده‌ستیان كردووه به‌خۆپیشاندان و داوای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و دابینكردنی هه‌لی كار ده‌كه‌ن.
PM:07:12:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت