نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 120 هه‌زار و 425 دینار بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 120 هه‌زار و 400 دینار و به فرۆشتن به 120 هه‌زار و 500 دینار بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به 120 هه‌زار و 400 دینار بوو.
PM:07:07:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3862
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت