باوكی شڤان په‌روه‌ر كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
یوونس ئایگون، باوكی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد شڤان په‌روه‌ر له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا له شاری رحای باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
سایتی " milliyet"ی توركی بڵاویكرده‌وه شه‌وی رابردوو 2018/7/18 یونس ئایگون باوكی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد شڤان په‌روه‌ر له گوندی كایالی له ناحیه‌ی وێرانشاری پارێزگای رحای باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای كۆچی دوایی ته‌رمی یونس ئایگونی ته‌مه‌ن 94 ساڵ، گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی و دوای پشكنین دراوه‌ته‌وه به كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به خاكی بسپێرن.
سایته‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه شڤان په‌روه‌ر كه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی باوكی و پرسه‌كه‌ی نابێت.
راشیگه‌یاند كه ته‌رمی یونس ئایگون له گوندی كایالی به خاك ده‌ستپێردرێت.
PM:06:48:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 30587
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت