شارێكی كوردی ناوی له گه‌رمترین شاره‌كانی جیهاندا تۆماركرا
وێستگه نیوز –
شاری خانه‌قین كه شارێكی كوردییه ناوی له ریزبه‌ندی گه‌رمترین شاره‌كانی جیهان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا تۆماركرا و پله‌ی گه‌رماكه‌ی گه‌یشته 46.5 پله‌ی سه‌دی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2018/7/19 وێستگه‌ی بلاسیرڤیلی كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه خشته‌ی 15 ناوچه و وڵاتی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه له 24 سه‌عاتی رابردوودا گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان بوون و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان تیادا تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه سێ شاری جه‌زائیر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می شاره‌كانی جیهاندا بوون كه به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایان تیادا تۆماركراوه و پله‌یان گه‌یشتووه‌ته‌وه 47.6، 47.2 و 47 پله‌ی سه‌دی.
شاری خانه‌قینیش كه یه‌كێكه له شاره كوردییه‌كان به تۆماركردنی 46.5 پله‌ی سه‌دی له ریزبه‌ندیی نۆیه‌می شاره گه‌رمه‌كانی جیهاندایه.
ئه‌مه‌ش خشته‌كه‌ی ئه‌و وێستگه ئه‌مریكییه‌یه:
PM:06:08:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت