هاوكاریه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوز -
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی GIZ له عیراق كه رێكخراوێكی حكومی ئه‌ڵمانییه رایگه‌یاند كه هاوكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و له 2019دا بایه‌خی تایبه‌تی به سلێمانی ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنحشه‌ممه 2018/7/19 د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، له دیوانی پارێزگا پێشوازی كرد له (رۆلاد لاكنه‌ر) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی GIZ له عیراق و لێپرسراوی راسته‌وخۆی رێكخراوی GIZ له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی پرۆژه به‌گه‌ڕخراوه‌كانی رێكخراوی GIZی دا تا كۆتایی ساڵی 2019 و كاركردنیش له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌كانی بواری هاوكاری مرۆیی و په‌ره‌پێدانی گه‌نجان و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری سلێمانی سوپاسی رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی كرد‌و داوای كرد گه‌نجان به‌شداری پێ بكه‌ن له پڕۆژه‌كانیاندا.
لاكنه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له ئێستادا رێكخراوه‌كه‌یان كارده‌كات بۆ دروستكردنی (ئاگربڕ) له شاخی ئه‌زمڕ و گۆیژه، بڕیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا (800) هه‌لی كار رابگه‌یه‌نێت بۆ پاراستن و خزمه‌تكردنی پاركی ئازادی و هه‌واری شار له سلێمانی، هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی كه هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی باش له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌كرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوی GIZ.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی GIZ له عیراق راشیگه‌یاند كه له پرۆگرامی رێكخراوه‌كه بۆ ساڵی 2019دا بایه‌خی تایبه‌تی به سلێمانی ده‌درێت.
له‌به‌رامبه‌ردا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی: "له سلێمانی جگه له ئاواره‌ی ناوخۆیی، په‌نابه‌ری وڵاتانی دراوسێش هه‌ن و به له‌به‌رچاوگرتنی پێشهاته سیاسیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ر زیاد ده‌كات".
وتیشی: "هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان وایكردووه بۆشاییه‌كی ته‌واو دروستبێت، ده‌كرێت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆڵی خۆیان له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییانه‌دا ببینن".
ڕێكخراوی GIZ یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین رێكخراوه حكومییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیاوه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ پارێزگاری سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و پڕۆژه‌كانیاندا ده‌ستچنی ژنه ئه‌نفالكراوێكی وه‌ك خه‌ڵات پێشكه‌ش كردن.
PM:05:58:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت