موقته‌دا سه‌در داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
وێستگه نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد دیالۆگه سیاسییه‌كانیان ڕابگرن بۆ هاوپه‌یمانێتی و گرنگی به داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بده‌ن.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پێویسته لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م وتووێژه سیاسییه‌كانیان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی رابگرتن تا داواكارییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت و خانه‌یه‌كی كاركردنی جدی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران پێكبهێنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان".
ئه‌م داوایه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه دێت كه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌می ئاو و كاره‌با خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی باشوری عیراق ده‌ستی پێكردووه و له دوا په‌ره‌سه‌ندندا خۆپیشانده‌رانی به‌سره رێگای كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان گه‌مارۆدا، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش كه بۆ ماوه‌یه‌ك جوڵه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فیان په‌كخست و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان له به‌سره خسته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق له خۆپیشاندانه‌كاندا 12 هاوڵاتی كوژراون و 199 كه‌سیش برینداربوون و 540 كه‌سیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
PM:05:42:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت