چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی دوێنێ له دەشتی قەراج فڕێندرا ئاشكرا كرا
مه‌جید عه‌لی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، دوێنێ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كه گومان ده‌كرێت داعش بووبن، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی قەراج شوانێكیان فڕاندوه‌و به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به دووری 20 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای مه‌خمور فڕێدراوه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوێنێ چوارشه‌ممه 18ی ته‌مموزی 2018، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو كه گومان ده‌كرێت داعش بووبن، شوانكاره‌یه‌كیان به‌ناوی مه‌جید عه‌لی، رفاندووه‌و ئه‌مڕۆ له گوندی كێله‌شین له رۆژئاوای مه‌خمور به دووری 20 كیلۆمه‌تر ته‌رمه‌كه‌ی فڕێداوه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی وتیشی: "به وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوون مه‌جیدیان فڕاندووه به كوردی قسه‌یان كردووه، بۆیه تەنیا گومان ده‌كرێت ئه‌و چه‌كدارانه داعش بووبن".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و شوانكاره كوژراوه رایگه‌یاندووه: "مه‌جید عه‌لی، دوایینجار تەلەفۆنی لەگەڵ دایکی کردووە و وتویەتی کە ئاگاداری منداڵەکانی و هاوسەره‌کەی بێت و داوای گەردن ئازادی لێکردووە".
PM:01:51:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 30054
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت