له زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ بخوێنه‌ره‌وه
دیمەنێک لە ئۆپراسیۆنەکەی چەند رۆژی رابردووی پێشمەرگە لە چیای قەرەچووغ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسێكی یه‌كێتی له مه‌خمور زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 200 بۆ 250 چه‌كدار ده‌بن، هه‌روه‌ك باسی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش ده‌كات كه‌له چیای قه‌ره‌چووغ به شه‌هیدی جێمابوون و دوێنێ له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه هێنراوه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان و پۆلیسی فیدراڵی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ، زیاتر له 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
وتیشی: "ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له چیاكه شه‌هید بوون شه‌ش ته‌رمیان هێنرانه خواره‌وه و چوار ته‌رمیشیان كه له عه‌شیره‌تی هه‌ركی بوون له چیاكه جێمابوون، دوێنێ له لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه له عه‌شیره‌تی هه‌ركی هێنرانه خواره‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داعش هیچ ته‌رمێكی له به‌ره‌كانی جه‌نگ لێ به‌جێنه‌ماوه، ئیتر نازانرێت ئه‌و رۆژه كوژراوی هه‌بووه یان ته‌رمه‌كانیان بردووه‌ته‌وه و نه‌یان هێشتووه جێبمێنن.
له باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له چیاكه، ره‌شاد گه‌ڵاڵی وتی: "ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ به 200 بۆ 250 چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و به ئاشكرا جموجوڵیان هه‌یه".
روونیشیبكرده‌وه: دوێنێ چوارشه‌ممه چه‌كدارانی داعش شوانكاره‌یه‌كیان به‌ناوی مه‌جید عه‌لی، رفاندووه‌و ئه‌مڕۆ له گوندی كێله‌شین له رۆژئاوای مه‌خمور به دووری 20 كیلۆمه‌تر فڕێداوه.
AM:11:06:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 24102
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت