به‌ ڤیدیۆ.. پارێزه‌رێكی به‌رازیلی له‌ به‌رچاوی ژن و منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێت

‌لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، پارێزه‌رێكی به‌رازیلی له‌ به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی ده‌كوژرێت و پێنج گوللـه‌ی به‌ سه‌ریه‌وه‌ ده‌نرێت.


وه‌ك له‌ گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك پارێزه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی داده‌به‌زێت، كه‌سێكی ده‌مامكدار به‌ ده‌مانچه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ری و، پارێزه‌ره‌كه‌ش كه‌ ئه‌و كات منداڵه‌كه‌ی له‌باوه‌شه‌، منداڵه‌كه‌ ده‌داته‌ ده‌ست هاوسه‌ره‌كه‌ی و داوای لێده‌كات دووری بخاته‌وه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر پارێزه‌ره‌ و كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێك لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، هێرشبه‌ره‌كه‌ داوا له‌ پارێزه‌ره‌كه‌ ده‌كات بكه‌وێته‌ سه‌ر ده‌می و دواتر پێنج گوللـه‌ له‌ سه‌ری ده‌دات و ده‌یكوژێت، دواتر هێرش به‌ره‌كه‌ راده‌كات.

به‌ دیمه‌نه‌كه‌وه‌ دیاره‌، كه‌ گرته‌كه‌ له‌ كامێرایه‌كی چاودیری تۆماركراوه‌، كه‌ له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ هه‌ڵواسراوه‌.

هــ. ر


PM:11:57:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 14558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو