فازڵ میرانی‌: پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی عیراق

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماردا داوا كراوه‌ كۆمسیۆن په‌له‌ بكات له‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ به‌ زوویی پێكبهێندرێت.


فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له‌ كۆمسیۆن كردووه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا به‌زووترین كات حكومه‌تی نوێ پێكبێت.

فازڵ میرانی‌، له‌ باره‌ی‌ به‌شداری‌ نه‌كردنی‌ عه‌بادی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆمار، رایگه‌یاند، "ئومێدمان ده‌كرد، ئه‌ویش ئاماده‌بوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ حكومه‌تیش باس بكرێن".

وتیشی‌: "ئومێدمان ده‌كرد له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ئاماده‌بووایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان ته‌نیا پرسی سیاسیی نه‌بووایه‌ به‌ڵكو پرسی حكومه‌تیشی له‌ خۆ بگرتایه‌".

رۆژی‌ 12ی‌ ئایاری 2018، پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕینی‌ دوو مانگ به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراون.

هــ. ر


PM:11:11:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو