زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی كه‌ركوك بخوێنه‌ره‌وه
پاشماوەی تەقینەوەیەکی ئەمشەوی کەرکوک
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مشه‌و له كه‌ركوك چه‌ند تەقینەوەیه‌ك روویاندا و بە پێی ئامارە ناڕه‌سمییه‌كانیش 11 کەس برینداربوون.
ئەفراسیاو کامیل وەیس، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی: "چەند تەقینەوەیەک روویانداوە و بریندار هەیە و لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکان و هەماهەنگی لە نێوان هێزە جیاوازەکان دەستیپێکردووە".
ئه‌فراسیاو كامیل له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەشکرد، "تەقینەوەکان تەنیا بۆمبی چێنراو بوون و لەو شوێنانە دانراون".
هاوكات هه‌ربه‌پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە شەقامەکانی شۆریجە و قودس و حیسابات و رێگای بەغدا روویانداوە، دوو گوللـه ھاوەنیش لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵان لە کەرکوک کەوتوون و تەقیونەتەوە.
وەک ئەوەی تا ئێستا دەزگا ناڕەسمییەکان ئاماژەیان پێکردووە، لە تەقینەوەکاندا 11 ھاوڵاتی بریندار بوون و لە کەوتنەوەی ھاوەنەکانیشدا پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.
هاوكات ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک دەستیانکردووە بە پرۆسەیەکی گەورەی پشکنین دژی "ئەو تیرۆریستانەی" کە سێ بۆمبی دەنگیان لە رێگەی رەحیماوا - شۆڕیجە تەقاندووەتەوە.
هەر بەپێی راگەیه‌ندراوەکەی ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی، سێ بۆمبی چێندراو لەسەر رێگەی بەغدا لە نزیک بەنزینخانەی بابەگوڕگوڕ تەقێندراونەتەوە، کە بەهۆیەوە خەڵکی سڤیل برینداربوون.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هــ. ر
PM:10:32:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 11804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت