عیراق.. 328 په‌رله‌مانتار خانه‌نشین ده‌كرێن

‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
بەمەرسومێك دەستەی سەرۆكایەتی و تەواوی پەرلەمانتارانی عیراقی خانەنشین دەكرێن كە ژمارەیان 328 كەسەو لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە مەرسومەكە جێبەجێ دەكرێت.


بەپێی مەرسومی ژمارە 49ی كۆماری فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عیراق كە پشتی بەستووە بە بڕگەی حەوتەمی مادەی 73ی دەستوور بڕگەی یەكەمی مادەی 13ی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەندامانی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە ژمارەیان 328 ئەندامەو بە (ئیبستام هاشم عەبدولحسێن) دەستپێدەكات و بە (ئارێز عەبدوڵا ئەحمەد مەحمود) كۆتایی دێت خانەنشین دەكرێن.

لەخاڵی دووەمی مەرسومە كۆمارییەكەیدا سەرۆك كۆماری عیراق دەشڵێت: "لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری داراییە مەرسومەكە جێبەجێ بكەن".

لەبارەی كاتی جێبەجێكردنیشەوە، لە خاڵی سێیەمی مەرسومەكەدا هاتووە: ئەم مەرسومە لە 1ی تەموزی 2018ەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی رەسمیشدا بڵاودەكرێتەوە.

لای خۆیه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی یاسای خانه‌نشینی، هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ته‌مه‌نی له‌ 50 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت، خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ نه‌یگرته‌وه‌ خانه‌نشین ناكرێت.



PM:09:53:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 2290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو