بۆچی شاره‌كان له مشك رزگاریان نابێت؟
وێستگه نیوزـ
وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی شاره‌كان زۆرترین هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ رزگاربون له مشك، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌رگیز مشك له كوچه و كۆڵانه‌كان نه‌بینرێت.
به‌پێی پێگه‌ی بزنس ئینسایده‌ر، شار هه‌رگیز له مشك چۆڵ نابێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش مشكه شیرده‌ره زیره‌كه‌كانه، ئه‌مانه شوێنێك بۆ ژیان هه‌ڵده‌بژێرن كه خۆیان به‌دڵیانه.
پێگه‌كه ئاشكرایكردوه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك مه‌زه‌نده كراوه كه ته‌نها له شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا 2 ملیۆن مشك هه‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه مشه‌كه‌كان زیاتر حه‌زیان به ژیانی شاره، چونكه ده‌توانن به هه‌ر جۆرێك بێت جموجوڵ بكه‌ن و بچنه هه‌ر كونێكه‌وه كه بیانه‌وێت، وه‌ك سه‌ركه‌وتن به دیوار و رۆیشتن به‌سه‌ر كێبڵی ته‌له‌فۆن، به‌وه‌ش خۆیان له ته‌ڵه رزگار ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی دیكه بۆ بنبڕنه‌كردنی مشك ئه‌وه‌یه، ئه‌و گیانداره زۆر به‌خێرایی ژماره‌یان زیاد ده‌بێت، مشك له ته‌مه‌نی 50 رۆژی‌دا توانی زیادبونی هه‌یه و له هه‌موو 8 هه‌فته‌یه‌كدا 8 بۆ 12 بێچوه مشك دێنه دنیاوه.
PM:08:47:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 4272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت