پۆلیسی سلێمانی: دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیركران

‌دوو کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی‌ رایگەیاندووە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە هاوکاری ئاسایشی ئابوری دوو کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی‌ رایگەیاندووە، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ته‌مموزی 2018، دوو تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی دزی دەستگیركران كە تا كاتی دەستگیركردنیان سێ‌ سكاڵای یاساییان لەدژ تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباران (س، ح)ی دانیشتوی گەڕەكی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و (ع، س) دانیشتووی گەڕەكی كانی ئاسكان لە شاری سلێمانی، لەگەڕەكی عەلوەكە لە شاری سلێمانی لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیدا دەستگیركران.

ئەوەشی راگەیاندووە، دەستگیركردنی تۆمەتباران لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی و هاوكاری ئاسایشی ئابوری بووە.

هــ. ر


PM:07:42:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو