قوباد تاڵه‌بانی و كونسولی گشتیی نوێی‌ چین لە هه‌رێمی کوردستان كۆبونه‌وه‌

‌قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێم و نی ڕوچ، كونسولی گشتیی نوێی‌ چین لە هەرێمی کوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ نی ڕوچ كونسولی گشتیی نوێی‌ كۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئه‌و به‌رپرسه‌ چینییه‌ ئاماژەی بە ڕۆڵ و مێژووی نێوان سەرۆک مام جەلال و چین کرد لە پتەو کردنی پەیوەندیەکانیاندا.

به‌پیی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی ته‌مموزی 2018،  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازیی لە نی ڕوچ، كونسولی گشتیی نوێی‌ كۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێكدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و چین و چۆنیەتیی برەودانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە و ڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەی بە گرنگیی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و چین کرد و ڕۆڵی ئەو وڵاتەی لە بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بەرز نرخاند و وتی " ستایشی حکومەت و گەلی چین دەکەین کە دۆست و هاماهەنگی گەلی کورد بووە، هەروەها ستایشی کارەکانی کۆمپانیا چینییەکان دەکەین کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بەرەوپێشچونی هەرێمی کوردستان هەبوو."

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی کونسولی پێشوی چینیشی کرد و پشگیری و پاڵپشتیی خۆی بۆ كونسولی گشتیی نوێی‌ كۆماری چینی میللی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتیی نوێی‌ كۆماری چینی میللی ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کردوه‌ بۆ هەماهەنگییان و جەختی کردەوە کە  كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بدات.

هه‌ر له‌ودیداره‌دا كونسوڵی گشتیی نوێی‌ چین ئاماژەی بە ڕۆڵ و مێژوی نێوان سەرۆک مام جەلال و چین کرد لە پتەو کردنی پەیوەندیەکان و گرنگیی بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییانەی دووپات كردوه‌ی‌ه‌وه‌.


PM:07:15:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت