ناوه‌ڕۆكی دوا نامه‌ی سه‌دام حسێن بۆ رەغدی كچی
وێستگه نیوزـ
له دوا نامه‌یدا بۆ ره‌غد-ی كچه گه‌وره‌ی كه شه‌وی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی بۆی ناردووه، سه‌دام حسێن داوای لێده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له گوندی عۆجه (شوێنی لەداکبونی سەدام) به‌خاكی بسپێرن، به شوێنی ناشتنه‌كه‌ی له رومادی بێت.
بوشرا خه‌لیل، یه‌كێك له‌و خانمه پارێزه‌رانه‌ی به‌رگریی له سه‌دام حێن كردوه، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئێزگه‌ی كاب ئێف ئێم-ی تونسی كردوه و ناوه‌ڕۆكی دوا نامه‌ی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشوی عیراقی ئاشكراكردوه.
بوشرا ده‌ڵێت له دوا نامه و دوا شه‌وی ژیانیدا بۆ ره‌غد، سه‌دام وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی له عۆجه بمنێژن، ئه‌وا بمبه‌ن بۆ رومادی و له‌وێ به‌خاكم بسپێرن".
ئه‌و پارێزه‌ره شیكردنه‌وه‌ی بۆ نامه‌كه‌ی سه‌دام كردوه‌و وتویه‌تی:" له‌و نامه‌یه‌وه تێگه‌یشتم كه سه‌دام ده‌یزانی ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی له عۆجه نه‌پارێزرێت، ئه‌وا روبه‌ڕوی شێواندن و ده‌رهێنان و سوكایه‌تی پێكردن ده‌بێته‌وه."
ئاشكراشیكردوه كه دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك هۆزه‌كان، خه‌ڵكی عۆجه و فه‌لوجه و رومادی وتویستانه ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه و له شوێنه‌كانی خۆیان به‌خاكی بسپێرن، به‌ڵام دواجار بڕیاردرا شوێنی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی عۆجه بێت.
بوشرا خه‌لیل وتویه‌تی: داوایان له ئه‌مریكاییه‌كان كردوه هه‌ر به‌یانیی له‌سێداره‌دانی سه‌دام، ته‌رمه‌كه وه‌رگرنه‌وه، ئه‌وانیش قایل بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رێگه‌كه نائارام بووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان داناوه ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بشێوێنرێ و ده‌ستكاری بكرێت.
بوشرا ئاشكرایكرد و وتی: له‌وكاته‌دا عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی یه‌مه‌ن ته‌له‌فۆنی بۆ ره‌غد-ی كچی سه‌دام كردوه و پێی وتوه ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی له عۆجه به‌خاكی بسپێرن، هه‌رچۆنێك بێت ته‌رمه‌كه بگه‌یه‌ننه ئوردن یان سوریا و ئه‌ویش فڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌تی ئاماده‌كراو ره‌وانه ده‌كات تا ته‌رمی سه‌دام بباته یه‌مه‌ن.
خانمه پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان بیریان له‌و داوایه‌كرده‌وه، ده‌ستیان به خاوه‌خاو و خۆدزینه‌وه كرد و به‌ره‌و سیناریۆیه‌كی دیكه رۆیشتن و سیناریۆكه ئه‌وه بوو ته‌رمی سه‌دام راده‌ستی كه‌سێك بكه‌ن ئه‌ویش دواتر بیبات بۆ شوێنی به‌خاكسپاردنه‌كه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌وه‌بوو ده‌یانزانی سه‌دام له‌سه‌ر شه‌قامی عه‌ره‌ب ئاستێكی جه‌ماوه‌ریی زۆری هه‌یه و ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دام ببرێت بۆ یه‌مه‌ن، ئه‌وا مه‌راسیمی ره‌سمیی بۆ ده‌كرێت و پێشبینیش كراوه سه‌رۆكه‌كانی عه‌ره‌ب له‌سه‌روو هه‌موشیانه‌وه عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پیشوی لیبیا ئاماده‌ی مه‌رسیمه‌كه بن.
پارێزه‌ره‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه ئه‌و برینه‌ی به قوڕگی سه‌دامه‌وه بووه، هۆكاره‌كه‌ی په‌تی له‌سێداره‌دانه‌كه بووه كه تایبه‌ت نه‌بووه به له‌سێداره‌دان، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه له‌كاتی له‌سێدارداندا ملی تووشی شكاوی بێت.
PM:06:40:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 166751
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت