هاوڵاتییه‌ك له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا

‌کێشەکانی کوشتن هێشتا بەردەوامە

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، شەوی ڕابردوو 17ی ته‌مموزی 2018، لەگوندی كانی تووی ناحیەی بنگردی سەربەقەزای دوكان هاوڵاتییەك لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا دەستڕێژی گوللـەی لێكرا.


پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه‌: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بەبرینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە هەمان شەو گیانی لەدەستدا".

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوان هاوڵاتییەكە سێ گوللـەی پێوە بووە و لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بنگردەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی ورد بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی روونیشیكرده‌وه‌، هاوڵاتیەكە ناوی (م، م، ڕ) ە و لە دایكبوی 1954، شەوری رابردوو لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا دەستڕێژی گولەی لێكراو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هــ. ر


PM:05:17:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 19282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو