كه‌شتییه‌كی په‌نابه‌ران به‌ 150 كۆچبه‌ره‌وه‌ نقوم بوو


وێستگه‌ نیوزـ

کەشتییەکی په‌نابه‌ران لە کەناراوەکانی قوبرسی باکور بە 150 کۆچبەرەوە نقوم بوو و تائێستا 16 كۆچبه‌ر خنکان كه‌ سه‌رجه‌میان سورین.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کەشتییەک بە 150 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی کارپاز، لە قوبرسی باکور نقوم بووه‌.

بەپێی رونکردنەوە سه‌ره‌تاییه‌كانی تیمەکانی فریاگوزاری، تائێستا 101 کۆچبەر رزگارکراون و، تەرمی 16 کۆچبەریش دۆزراونەتەوە.

میدیاکان توركیا بڵاویشیانکردووەتەوە: 150 کۆچبەری سوری لە کەشتییەکەدا بوون، ئێستا تیمەکان بەدوای ئەو کۆچبەرانەدا دەگەڕێن کە بێسەروشوێنن.


PM:04:43:18/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 6708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت