فوئاد مه‌عسوم په‌رله‌مانتارانی‌ خولی سێیه‌می خانه‌نشین كرد


وێستگه‌ نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عیراق فه‌رمانی‌ خانه‌نشینكردنی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی‌ ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ ژماره‌ 49 مه‌رسومی‌ كۆماری‌ بۆ خانه‌نشینكردنی‌ سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ركرد.

له‌ مه‌رسومه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار داوای‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و وه‌زیری دارایی كردووه‌ بڕیاری خانه‌نشینكردنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ 1ی ته‌مووزی 2018ه‌وه‌ بچێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ ئیبتیسام هاشم عه‌بدولحسێن ده‌سپێده‌كات و به‌ ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د مه‌حمود كۆتایی دێت.


PM:02:29:18/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 3226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو