به‌ڤیدیۆ... به رووتی رێبوارانی ده‌ترساند
وێستگه نیوز –
پۆلیسی توركیا ته‌قه‌ی له پیاوێكی گومان‌لێكراو كرد كه شه‌قامه‌كانی شاری ئه‌سته‌نبوڵ به رووتی ده‌گه‌ڕا و رێبوارانی تۆقاندبوو.
رۆژنامه‌ی "hurriyetdailynews"ی توركی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه پیاوێك به ناوی محه‌مه‌د بادیر ئۆیگون چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بووه و شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری ئه‌سته‌نبوڵ گه‌ڕاوه و هه‌ڕه‌شه‌ی له رێبواران كردووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و پیاوه پێشتر له گه‌ڕه‌كی ئه‌یوب سوڵتان له شوقه‌كه‌یدا دایكی به چه‌قۆ كوشتووه.
رۆژنامه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه كه دوو پۆلیس هه‌وڵیانداوه پیاوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام به‌رپه‌رچی داونه‌ته‌وه و هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ریان، له وه‌ڵامدا یه‌كێك له پۆلیسه‌كان ته‌قه‌ی لێكردووه و برینداری كرد.
"hurriyetdailynews" راشیگه‌یاند كه دوای رووداوه‌كه یه‌كێك له پۆلیسه‌كان و گومانلێكراوه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون بۆ چاره‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
PM:12:00:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 76474
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت