لێدوانی كوه‌یت له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عیراق
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ هه‌ر پێشهاتێك سه‌بارت به عیراق، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه باوه‌ڕدار دووجار له كونێك مار پێوه‌ی نادات.
مه‌رزوق ئه‌لغانم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت ، شتێكی وا نییه ببێته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌منی له وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستیی وریایی و ئاماده‌باشی كرده‌وه بۆ هه‌ر پێشهاتێك.
مه‌رزوق ئه‌لغانم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌ویه‌كی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تكه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی له عیراق، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه "شتێكی وا نییه كه ببێته مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ".
مه‌رزوق ئه‌لغانم وتی: "به‌ڵام پێویسته چاوكراوه و ئاماده‌بین بۆ هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو، به‌تایبه‌تی ئێمه له كوه‌یت دووچاری ئه‌زموونێكی تاڵ بووینه‌وه له‌كاتی داگیركردنی وڵاته‌كه‌مان.. باوه‌ڕداریش دووجار له كونێك مار پێوه‌ی نادات".
وتیشی: "ئه‌ركی ئێمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه گه‌لی كوه‌یت دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه ده‌زگا حكومییه‌كان له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو و ئومیده‌وارین شتی وا روونه‌دات".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت ئه‌وشی خسته‌ڕوو كه "ده‌ست وه‌رناده‌ین له كاروباری ناوخۆی عیراق و حكومه‌تی كوه‌یت هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق هه‌یه بۆ زامنكردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاته و روونه‌دانی هیچ لێكه‌وته‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێت له كوه‌یت".
به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر كه‌میی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردودا خۆپیشاندان و توڕه‌یی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقی گرته‌وه به‌تایبه‌ت له شاری به‌سره خۆپیشانده‌ران چوونه ده‌روازه‌ی سنووری سه‌فوان له‌گه‌ڵ وڵاتی كوه‌یت، ئه‌مه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
AM:10:56:18/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت