به‌وێنە و ڤیدیۆ... ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ی ئۆكتار ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا 21 ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ی عه‌دنان ئۆكتار كه به "بانگخوازه‌كه‌ی ناوكچان" ناسراوه، ده‌ستگیركرد كه زۆربه‌یان ئافره‌تن.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا لە شاری ئیستەنبوڵ 21 ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ی عه‌دنان ئۆكتاریان ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا له‌و 21 كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون 15یان ئافره‌تن و ئه‌وانی تر پیاون.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی گروپه‌كه كه به ''پشیله‌كانی عه‌دنان ئۆكتار'' ناسراون، به‌بێ میكیاژ به ئۆتۆمبێلی هێزه ئه‌منییه‌كان گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌یره‌م پاشای حكومی تا پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ بكرێت.
سه‌رله‌به‌یانیی چوارشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2018، له پێنج پارێزگای توركیا، ئۆپه‌راسیۆن به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی 235 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی عه‌دنان ئۆكتار، ئه‌نجامدرا و تیایدا ناوبراو كه‌سایه‌تی ناسراوی توركیا، كه خۆی به بانگخوازێكی ئایینی ده‌زانێت له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیركرا.
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ئۆكتار كه حه‌ز ده‌كات به "هارون یه‌حیا" ناوی ببرێت خۆی وه‌ك بانگخواز ده‌رده‌خست و له‌نێو كچانی گه‌نجدا كه جلوبه‌رگی كورت و نیمچه‌رووتیان له‌به‌رده‌كرد، به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆمی پێشكه‌ش ده‌كرد.
پێشتر و له شوباتی رابردوودا ده‌زگای چاودێری ته‌له‌فزیۆنه‌كانی توركیا به‌رنامه‌یه‌كیان راگرت كه له‌لایه‌ن ئۆكتاره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرا و تیایدا ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌ماكردندا باسی له پرسی ئاینی ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئۆكتار و ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی كراون بریتین له: دامه‌زراندنی رێكخراو له پێناو ئه‌نجامدانی تاواندا، ده‌ستدرێژیی سێكسیی بۆ سه‌ر منداڵان، په‌لاماردانی سێكسیی، په‌یوه‌ندیی سێكسیی له‌گه‌ڵ نه‌وجه‌واناندا، رفاندن یان ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵان، گێچه‌ڵی سێكسی، زه‌وتكردنی ئازادی تاكه‌كان، سیخوڕیی سیاسیی و سه‌ربازیی، فێڵكردن له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی بیروباوه‌ڕی ئایینی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ی تاوانه‌كان، پێشێلكردنی نهێنی ژیانی تایبه‌ت، ساخته‌كاریی له دۆكیومێنتی فه‌رمییدا، پێشێلكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ڕه‌شه، زۆرلێكردن، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، ساركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خزمه‌تی سه‌ربازیی، سووكایه‌تیكردن، هه‌ڵبه‌ستنی تاوان، شایه‌تی درۆ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به پلان، پێشێلكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتیی، پێشێلكردنی یاسای باج، به‌رتیل، رێگرییكردن له مافی په‌روه‌رده و فێركردن، ئازاردان، تۆماركردنی زانیاریی تاكه كه‌سیی، رێگرییكردن له به‌كارهێنانی مافه سیاسییه‌كان، پێشێلكردنی یاسای پارێزگارییكردن له خێزان و رێگرییكردن له توندوتیژیی دژی ژنان.
عه‌دنان ئۆكتار كه به "هارون یه‌حیا"یش ناسراوه و بانگه‌شه‌ی بانگخوازی ئایینی به‌شێوازێكی جیاواز ده‌كرد، له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی توركیاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا.
پێشتر چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی عه‌دنان ئۆكتار بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خۆی به پیاوی ئایینی ناساندوه و ستایلێكی جیاوازی بۆ بانگخوازی به‌كارده‌هێنا، ئۆكتار جیاواز له‌و شێوازانه‌ی تا ئێستا بینراون، چه‌ند خانمێكی شۆخوشه‌نگی له ده‌وری خۆی كۆكردوه‌ته‌وه و باسی بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلامی بۆ ده‌كردن.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عه‌دنان ئۆكتار بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ له توركیا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره داوا له موسڵمانان بكه‌ن گوێ بۆ وانه‌كانی نه‌گرن.
عه‌دنان ئۆكتار، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی گروپێكی ئیسلامی بوو به ناوی جه‌ماعه‌ی توركی، ئه‌م گروپه هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی رۆژ ده‌دات سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و، گرنگییه‌كی زۆر ده‌دات به به‌رانگه‌ربوونه‌وه‌ی ئاتێیزم و داروینیزم و سایۆنیزم.
یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی ئه‌م گروپه‌ی له‌وانه‌ی دیكه جیاده‌كرده‌وه، بۆچونه‌كانی عه‌دنان ئۆكتار بون سه‌باره‌ت به شێوه‌ی ژیان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن. ئۆكتار پێیوایه پێویسته ژن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا كارابن و له گروپه‌كه‌ی خۆیدا پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییان ده‌داتێ.
ئۆكتار جیاوازیی له نێوان ژنانی داپۆشراو و دانه‌پۆشراو نه‌ده‌كرد و راشكاوانه‌ش ده‌یوت كه پێی خۆشه له‌گه‌ڵ ژنی شۆخ و شه‌نگ دابنیشێت.
خوێندكاره شۆخ و شه‌نگه‌كانی ئۆكتار رای گشتی ئه‌و وڵاته‌یان به خۆوه سه‌رقاڵكردبوو و رۆژانه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بینران.
عه‌دنان ئۆكتار، شانبه‌شانی باسكردنی بنه‌ماكانی ئایین و ئاماژه‌دان به قورئان و سوننه‌ت له‌هه‌مان كاتدا گۆرانی ده‌وت و سه‌ماشی ده‌كرد، خۆشی له پرسه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی هه‌ڵقورتاندوه و رای خۆشی سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌كان ده‌وت.
PM:09:17:17/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 18318
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت