ئهفغانستان..داعش 15 چهكداری تالیبانی كوشت
داعش لە ئەفغانستان - ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
چەکدارانی داعش هێرشیانكردهسەر ماڵی یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنهوهی تاڵیبان و بە لایەنی کەمهوه 15 چهكداری ئهو بزوتنهوهیهی كوشتوه و 5ی دیكهشی برینداركردوه.
زەبیحوڵڵا ئامانی، وتەبێژی ئۆفیسی فهرمانداری هەرێمی سەریپول له باکوری ئەفغانستان به ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە دوو چەکداری داعش خۆیان کردووە بە ماڵی سەرکردەیەکی تاڵیبان و دەستیانکردووە بە تەقەکردن.
هێرشەکە لە ناوچەی سەیدی هەرێمی سەریپول کراوە و بههۆیهوه 15 چهكداری سهربه تالیبان كوژراون و 5ی دیكهش برینداربوون، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لە هەڵگیرساندنی شەڕ و پـێکدادان لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و داعش لە هەرێمەکانی باکوری وڵاتەکە.
لەلایەکی دیکە عەتهڵا خۆگیانی، وتەبێژی هەرێمی نەنگەهار ئاشكرایكرد: رۆژی دووشەممە بە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان سەرکردەیەکی داعش کوژراوە کە ناوی سابا گولە و بە محەمەد ئەلخوراسانی ناودەبرێت.
وتیشی ناوبراو بەرپـرسە لە کوژرانی سەدان کەس و پـێشتر چهكداری تاڵیبان بووە و لە پاش سەرهەڵدانی داعش لە کۆتاـیەکانی ساڵی 2014 پەیوەندی بەو گروپەوە کردووە.
PM:08:46:17/07/2018
ئهم بابهته 1132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت