ئەمریکا ئامادەیی نیشاندا بۆ گفتوگۆی راستهوخۆ لهگهڵ تاڵیبان
جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن
وێستگه نیوز ـ
جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن، باڵاترین سەرکردەی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان رایگهیاند، ئەمریکا ئامادەیە بەشدار بێت لە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ تاڵیباندا لە هەوڵیدا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی بەردەوامی 17 ساڵەی ئهو وڵاته.
سهركرده باڵاكهی ئهمریكا له ئهفغانستان وتی: "ئەمەریکا دەزانێت کە رۆڵیکی سەرەکی هەیە لە وڵاتەکەدا".
وتیشی: "بەڕێز مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی وهك ئەمریکا، ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیباندا بکەین و باس لە رۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکەین".
سهركرده باڵاكهی ئهمریكا راشیگهیاند: "هیوادارین ئەوان درک بەوە بکەن و بەشداربن لەوەی ئەرکی ئاشتی بەرەو پێشەوە بچێت".
ئهمه لهكاتێكدایه لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاویکردەوە بەڕێوهبەرایەتیەکەی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا فەرمانی بە دیبلۆماتکاران کردووە کار بکەن بۆ گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ تاڵیباندا لە هەوڵێکدا بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکان.
هاوكات سههیل شاهین، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزووتنهوهی تاڵیبان، وتی: "هێشتا چاوەڕوانی پشتڕاستکردنەوەین، بەڵام بە شێوەیەکی نوێ پێشوازیی لە ئاماژەکان کرد".
وتیشی: "ئەمە ئەوە بوو کە دەمانویست و چاوەڕێمان دەکرد، کە لەگەڵ ئەمریکادا راستەوخۆ دانیشین و باس لە کشانەوەی هێزە بیانییەکان بکەین لە ئەفغانستاندا".
وتهبێژهكهی تالیبان ئهوهشی وتووه: "پێشبینی ئەوە دەکهین وەک هەنگاوی یەکەم ناوی رابەرانی تاڵیبان لە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بسڕدرێنەوە، تا بتوانن گەشت بکەن".
وتیشی: "بابەتی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان بابەتی سەرەکی دەبێت و تاڵیبان ئامادەیە ترسەکان لەگەڵ ئەمریکادا باس بکات".
هــ. ر
AM:11:12:17/07/2018
ئهم بابهته 3994
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت