توركیا په‌نابه‌ره سورییه‌كان ناچار ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه
پەنابەرە سورییەکانی سەر سنوری تورکیا
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاد كه به‌رپرسانی توركیا رێوشوێنه‌كانی بۆ تۆماركردنی په‌نابه‌ری سوریی نوێ راگرتووه و ناچاریان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه كه به‌رپرسانی توركیا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ و 9 پارێزگای دیكه‌ی سه‌ر سنور یان ناوچه‌كانی نزیك سوریا، په‌نابه‌ری نوێ و ئه‌وانه‌ی به‌مدواییه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و وڵاته، وه‌رناگرێت و تۆماریان ناكات.
ده‌شڵێت ئه‌م كاره واته وه‌ده‌رنانی نا مه‌شروعی ئه‌و په‌نابه‌رانه و به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سوریا و بێبه‌شبونیان له چاودێریی ته‌ندروستی و پرۆسه‌ی خوێندن.
جیری سیمپسۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری هاوبه‌شی پرۆگرامی په‌نابه‌ران له رێكخراوی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوه: ناچاركردنی ئه‌و په‌نابه‌ره سورییانه‌ی توانیویانه پاسه‌وانی سوریا تێپه‌ڕێنن، له قه‌یرانپێكی یاساییدا ده‌ژین و ناچار ده‌بن خۆیان بشارنه‌وه و دواتر روو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2001 و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆ له سوریا، هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته وه‌ك په‌نابه‌ر رویان له توركیا كرد، له‌وكاته‌وه ئه‌نقه‌ره دۆخێكی یاسایی رونتی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه دیاری نه‌كردوه كه تیایدا مافه‌كانیان پارێزراو بێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه ئه‌و وڵاته رێككه‌وتنی ساڵی 1951ی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران و پرۆتۆكۆلی ساڵی 1967ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی په‌سه‌ند كردووه.
PM:10:11:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2370
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت