له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك برینداربوو
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه كه‌سێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كێشاوه به دیوای خوێندنگه‌یه‌كدا و به‌هۆیه‌وه برینداربوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئه‌مشه‌و سه‌عات 8 له گه‌ڕه‌كی سه‌ركه‌وتن به‌هۆی خۆپیاكیشانی ئۆتۆمبێلیك له‌جۆری (جیب واز ) به‌دیواری خوێندنگه‌یه‌ك كه‌سێك بریندار بوو كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه".
هاتوچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "به‌هۆی خێرای زیاده‌وه شۆفێره‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و ئه‌و رووداوه دروست بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه شۆفێره‌كه زیانی به‌دیواری خوێندنگه‌كه گه‌یاندووه و زیانی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وتووه.
PM:09:34:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت