پارتی‌ به‌رپرسی‌ لقێكی‌ گۆڕی‌


وێستگه‌ نیوز -

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌رپرسی لقی 14ی حزبه‌كه‌ی‌ له‌ موسڵ گۆڕی‌ و عه‌لی خه‌لیل بێتكاری له‌ شوێنی دانا.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ عه‌لی خه‌لیل بێتكاری، بوو به‌ به‌رپرسی لقی 14ی پارتی له‌ موسڵ.
عه‌لی خه‌لیل بێتكاری له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی‌ وتی‌: "به‌ بڕیاری سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بووم به‌ به‌رپرسی لقی 14ی پارتی له‌ مووسڵ له‌ شوێنێ عیسمه‌ت ره‌جه‌ب".

وتیشی‌: "ده‌مه‌وێت خزمه‌تی گه‌لی كورد و رێبازی بارزانی و پارتییه‌كه‌مان بكه‌م و ده‌مه‌وێت سه‌نگی كورد له‌ موسڵ به‌هێز بكه‌م و رێگه‌ نه‌ده‌ین له‌ موسڵ هیچ كه‌سێك زوڵم و سته‌م له‌ گه‌لی كورد بكات".

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سنووری‌ موسڵ‌ جه‌ماوه‌ری‌ هه‌یه‌ و له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا توانی 6 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌و پارێزگایه‌ به‌ده‌ست بێنێت.

عه‌لی خه‌لیل بێتكاری، خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه‌، له‌ ساڵی 1965 له‌دایك بووه‌ و به‌كالۆریۆسی له‌ مێژوودا هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌كانی‌ رابردوودا پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری‌ له‌ ریزه‌كانی‌ ئه‌نجامدا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ عارف ته‌یفور له‌ شوێنی‌ ئه‌دهه‌م بارزانی‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كار بوو.


PM:08:04:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 3224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو