مەلا بەختیار: پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌ و گزی یەكێتی هەیە، با بیخەنەڕوو

‌مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

وێستگە نیوز-

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی جەعفەر ئیمینكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دایەوە و دەڵێت "پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌ و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو".

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە رایگەیاندووە، "لەگۆڕینی  بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانیدا، ئەدهەم بارزانی، عارف تەیفور، ئەركەكانی پێسپێردراوە، خوا لەگەڵ یەكەمیان بێ‌‌و بەخێرهاتنی دووەمیشیان دەكەین."

ئاماژەی بەوەشكردووە "بۆ دەستبەكاربونی بەرپرسی تازە، جەعفەر ئیمنكی وتاری فەرمووەو لەمیانی قسەكانیدا، باسی بەندەی كردووە، گوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پێیڕاگەیاندبم، بێدەنگ نابن لەدزینی دەنگەكانیان".

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی وتویەتی "ئەوسا و ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو. لەراگەیاندنیشدا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لەسلێمانیدا، تەنانەت هاومەبەستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بون".

دەشڵێت "بەڵام سەبارەت بەخۆم، لاموایە ئەوەی بمناسێ‌، دەزانێ‌ یادەوەریم تیژەو شتم بیرناچێتەوە، كاكە جەعفەر دڵنیادەكەمەوە، ئێستا رەخنەكانی دەبیستم، ئەوكاتە رەنگە لەگەڵ هەڤاڵی تر قسەی كردبێ‌، بەڵام لەگەڵ بەندە، لەوبارەوە، دوورو نزیك قسەمان نەكردووە".

دەقی روونكردنەوەكە.. 
رونكردنەوەیەك لەسەر بۆچونێكی بەرێز (جەعفەر ئیمنكی)

لەگۆڕینی بەرێز بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانیدا، كاك ئەدهەم بارزانی، كاكە عارف تەیفور، ئەركەكانی پێسپێردراوە. خوا لەگەڵ یەكەمیان بێ‌‌و بەخێرهاتنی دووەمیشیان دەكەین.

بۆ دەستبەكاربونی بەرپرسی تازە، بەرێز جەعفەر ئیمنكی وتاری فەرمووەو لەمیانی قسەكانیدا، باسی بەندەی كردووە، گوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، پێیڕاگەیاندبم، بێدەنگ نابن لەدزینی دەنگەكانیان.

ئەوسا و ئێستاش پارتی چ بەڵگەیەكی لەسەر دزینی دەنگەكانیان‌و گزی یەكێتی هەیە، با بفەرمون بیخەنەڕوو. لەراگەیاندنیشدا، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لەسلێمانیدا، تەنانەت هاومەبەستی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیش بون. بەڵام سەبارەت بەخۆم، لاموایە ئەوەی بمناسێ‌، دەزانێ‌ یادەوەریم تیژەو شتم بیرناچێتەوە، كاكە جەعفەر دڵنیادەكەمەوە، ئێستا رەخنەكانی دەبیستم، ئەوكاتە رەنگە لەگەڵ هەڤاڵی تر قسەی كردبێ‌، بەڵام لەگەڵ بەندە، لەوبارەوە، دوورو نزیك قسەمان نەكردووە.

لەگەڵ رێزم بۆ كاكە ئیمینكی
مەلا بەختیار
16/7/2018


PM:06:56:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 15106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت