له تۆڵه‌ی پیاوێك 300 تیمساحیان كوشت
وێستگه نیوز –
له‌تۆڵه‌ی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك، دانیشتوانی گوندێك نزیكه‌ی 300 تیمساحیان له شوێنێكی پارێزراوی سروشتی ناوچه‌ی بابوای خۆرئاوا له ئیندۆنیسیا كوشت.
كوشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی تیمساح له‌لایه‌ن دانیشتوانی ئه‌و گونده‌وه له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دابووه كه یه‌كێك له تیمساحه‌كان پیاوێكی كوشتووه.
به‌رپرسانی و پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه رایانگه‌یاند كه نه‌یانتوانیوه هێرشی ئه‌و گوندنشینانه بۆ سه‌ر تیمساحه‌كان رابگرن و ره‌نگه له داهاتوودا رێوشوێن له دژیان بگرنه‌به‌ر.
له ئیندۆنیسیا كوشتنی ئاژه‌ڵه پارێزراوه‌كان تاوانه و سزاكه‌ی له غه‌رامه‌كردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته زیندانیكردن.
به‌بۆچوونی گوندنشینه‌كان پیاوه كوژراوه‌كه كه ناوی سوگیتۆ بووه، له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گیا بۆ مانگاكانی، تیمساحێك هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر و دواتر به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پارێزگاری له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له بابوای خۆرئاوا وتی: "فه‌رمانبه‌رێك گوێی له كه‌سێك بووه كه هاواری كردووه و داوای یارمه‌تی كردووه، كاتێك چووه بۆلای بینیویه‌تی تیمساحێك هێرش ده‌كاته‌سه‌ر كه‌سێك".
دوای به خاكسپاردنی پیاوه‌كه، سه‌دان گوندنشینی توڕه به چه‌قۆ و داس و چه‌كوش و كوته‌كه‌وه روویانكردووته‌وه شوێنی تیمساحه‌كان و له‌سه‌ره‌تادا هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر نووسینگه‌ی شوێنه‌كه و دواتر سه‌رجه‌م تیمساحه‌كانیان سه‌ربڕیوه كه نزیكه‌ی 292 دانه بوون.
سه‌رچاوه: BBC
PM:06:26:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 19975
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت