عه‌بادی: بۆ ئه‌وه‌ شه‌ڕی داعشمان كرد به‌ڵا له‌ گه‌له‌كه‌مان دورخه‌ینه‌وه‌

‌حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ گه‌لی عیراق مافی خۆیه‌تی داوای مافه‌كانی بكات، بۆئه‌وه‌ش شه‌ڕی داعشمان كرد كه‌ به‌ڵا له‌ گه‌له‌كه‌مان دوورخه‌ینه‌وه‌.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش بۆ دروخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ و به‌ڵا بووه‌ له‌ گه‌لی عیراق.

وتیشی: گه‌لی عیراق مافی خۆیه‌تی داوای ماف و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری بكات، ئه‌ركی ئێمه‌ش به‌پیره‌وه‌چونی ئه‌و دواكارییانه‌یه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داواشی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد، كه‌ به‌ یه‌كڕیزییه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئاسایشیان به‌رقه‌رار كردوه‌، هاوكار بن له‌ هه‌ڵمه‌تی بنیادنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات.


PM:06:12:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت