له توركیا به مێرده‌كه‌ت بڵێی"كه‌چه‌ڵ" باجه‌كه‌ی قورسه
وێستگه نیوزـ
له توركیا خانمێك له مێرده‌كه‌ی جیابوه‌وه و ده‌بوایه دادگا قه‌ره‌بوی ماددی بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به مێرده‌كه‌ی وتبوو "كه‌چه‌ڵ"، دادگا ئه‌مه‌ی به سوكایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدا و له مافه داراییه‌كانی بێبه‌شی كرد.
رۆژنامه‌ی حوریه‌ت ده‌یلی نیوز-ی چاپی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه دادگای باڵای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی توركیا به‌مدواییه چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌ركردوه كه دوای جابونه‌وه‌ی ژن و مێرد روده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وكاته‌ی كه یه‌كێك له‌و دوو لایه‌نه سوكایه‌تی به‌وی دیكه بكات، جا ئه‌و سوكایه‌تیه به زاره‌كی بێت یان هه‌ر جۆرێكی دیكه.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنماییانه، دادگاكه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌م ژن و مێرده بڕیاریدا پیاوه‌كه قه‌ره‌بووی ماددیی ژنه‌كه‌ی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دایكی كوڕه‌كه سوكایه‌تیی به كچه‌كه كردبوو.
خۆشیی ژنه‌كه بۆ بڕیاری وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌ره‌بوه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند، چونكه فه‌رمانگه‌ی یاسایی سه‌ربه دادگای باڵای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی توركیا بڕیاری قه‌ره‌بووه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌وه‌ش به‌و بیانه‌وه‌ی راسته ژنه‌كه له‌لایه‌ن خه‌سویه‌وه سوكایه‌تی پێكراوه، به‌ڵام ئه‌میش هاوشێوه‌ی خه‌سوی سوكایه‌تیی به مێرده‌كه‌ی كردوه.
له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ژنه‌كه تانه و ته‌شه‌ری له پیاوه‌كه‌ی داوه و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك پێی وتوه (كه‌چه‌ڵ) ئه‌مه‌ش به سوكایه‌تی و شكاندن له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت".
رۆژنامه‌كه له‌زاری دادوه‌ری به‌رپرس له‌و دۆسیه‌یه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه به‌مجۆره هه‌ریه‌ك له ژن و مێرده‌كه له ئاراسته‌كردنی تانه و سوكایه‌تی كردن به یه‌كتر بوون، بۆیه هیچكامیان پابه‌ند نین به‌وه‌ی قه‌ره‌بویی ماددی یه‌كتر بكه‌نه‌وه.
PM:04:54:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت