کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات و بە پرۆژەیەکی هاوبەش دەچنە بەغدا

‌وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات و وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، هەردوولایان داواکارییەکانیان دەکەنە پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتمانی و بە لایەنە عیراقییەکانیشیان راگەیاندووە کە بەیەک شاندی هاوبەش دەچینە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبارەی حکومەتی داهاتووی عیراق.


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: "پرۆژه‌یه‌كمان بۆ گفتوگۆی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاماده‌كردوه‌ و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره‌وه‌ بچینه‌ به‌غدا".

وتیشی: "داواكاری خۆپیشانده‌ران له‌ باشوری عیراق ره‌وایه‌و ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ داخوازی خه‌ڵكین بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان".

ئه‌وه‌شیخسته‌روو، كه‌له‌ رابردووشدا هه‌وڵدان بۆ گه‌مارۆدانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ هه‌ڵبژاردن بشێوێنرێت و عیراقیش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ نه‌چوه‌.

هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌كه‌دا وتی: "ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌رگای گفتوگۆمان بۆ هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه‌و به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌لامانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌".


PM:02:56:16/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو