کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لیستی‌ ئەو دەرمانانەی بڵاوکردەوە کە دەبنە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە

‌چەند دەرمانێک لە هەرێم کشایەوە

وێستگه‌ نیوز ـ
کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لە نو،سراوێکی‌ فەرمیدا ڤایگەیاندووە، جگە لەو دەرمانانەی‌ ناویان لەم لیستەدا هاتووە هیچ دەرمانێکی‌ تری"ڤالسارتان" ترسینیە و با هاوڵاتیان دڵنیابن.


ئەمەش لە دوای‌ ئەوە دێت، بەهۆی بوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دەرمانێکی قەدەغەکرد کە پێیدەوترێت "ڤالسارتان" و وەک دژەفشاری خوێن بەکاردەهێنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 22 وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی لەناویاندا تونس، مەغریب، بەحرەین، بەلجیکا، ئیسپانیا و کرواتیا دەرمانەکەیان قەدەغەکرد و داوای کشانەوەیان کرد بۆ ئەو وڵاتانەی کە لێوەیان هاوردەکراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دەرمانەکە ماددەیەکی کیمیایی تیادایە کە مەترسی هەیە ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی بکات.

هــ. ر


PM:02:29:16/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 47239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو