له عه‌لوه‌ی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
له عه‌لوه‌ی سلێمانی كاسبكاران ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
عه‌تا محه‌مه‌د، نوێنه‌ری ژووری بارزگانی له عه‌لوه‌ی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه عه‌لوه‌كه له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنان تاپۆكرابێت، بۆیه ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
وتیشی: "تا رۆژی شه‌ممه چاوه‌ڕوانی لایه‌نی حكومی ده‌كه‌ین بڕیاری تاپۆ كردنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌رنا عه‌لوه ناكه‌ینه‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، داوا له حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر هیچ كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێن تاپۆ نه‌كات.
هــ. ر
PM:12:11:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 17874
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت