پارهكهی بهغدا گهیشته ههرێم و بهرفهمی وادهی دابهشكردنی مووچهی مامۆستایان رادهگهیهندرێت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ ههستیار
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگهیاند، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی داراییان كردووە و ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە پارەكەی بەغدا گەییشتووە و، لەم رۆژانەدا خشتەی نوێی مووچە رادەگەیهنن و یەكەم وەزارەتیش لە ریزبەندی ئەو مووچەیەدا، وەزارەتی پەروەردەیە.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، بە وێستگه نیوزی راگهیاند: "ئەمڕۆ لەسەر مووچەی وەزارەتی پەروەردە سەردانی وەزارەتی داراییمان كرد و ئەوانیش پێیان راگەیاندین كە 317ملیار دیناری بەغدا گەییشتووە و بڕیارە تا 20ی ئەم مانگە خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەران رابگەیهنن، یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و دووەم وەزارەتیش خوێندنی باڵا دەبێت".
ئهحمهد گەرمیانی وتیشی: "وەزیری دارایی جەختی لەوەش كردەوە، لە مانگی داھاتوودا وەزارەتی پەروەردە دەخرێتە ریزبەندی یەكەمەكان و دوای وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرێت، بەمەش لە ماوەی 20 رۆژدا وەزارەتی پەروەردە دوو مووچە وەردەگرێت".
ئەو هەروەها باسی لەوەش كرد: "لە میانەی سەردانەكەماندا، باسی دامەزراندنی گرێبەستەكان كرا و خەرجكردنی پارەی وانەبێژی و چەندین پرسی دیكەی پەیوەست بە پەروەردە قسەیان لەسەر كرا و بەڵێن درا كە چارە بكرێن".
ئەمەش لە دوای هات 3ی ئەم مانگی وەزارەتی دارایی لیستێکی مووچەی بڵاوکردەوە و وەزارەتی پەروەردەی تیادا نەبوو ئەمەش کاردانەوە و ناڕەزایی مامۆستایانی لێکەوتەوە.
AM:11:46:16/07/2018
ئهم بابهته 20390
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت