نرخی دراو له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، نرخی دراوه جیهانییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه دیاریكراون.
ئاكام عه‌بدوڵا، له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به 121 هه‌زار دیناره.
وتیشی: "100 یۆرۆ به 141 هه‌زار دیناره و 100 پاوه‌ن به 160 هه‌زار دیناره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 100 هه‌زار تمه‌ن به 16 هه‌زار دیناره و 100 لیره‌ی توركی به 27 هه‌زار دیناره.
هــ. ر
AM:09:49:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت