ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، كۆتایی به دابه‌شكردنی خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه ده‌هێندرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كه پێشتر بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی خشته‌ی یه‌كه‌می مووچه‌ی مانگی نیسان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و خانه‌نیشنانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان، مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه و چاوه‌ڕوانی ناردنی ئه‌و 317 ملیار دیناره ده‌كرێت كه به‌غدا بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌كات.
هــ. ر
AM:09:20:16/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 15550
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت